سپلیتی ئاوی

سنۆوا
  • جەستە

جەستەی لە پلێتی گالڤانایزی جۆری باش دروستکراوە کە خاوەن ستانداردی نێوەدەوڵەتییە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی بەرگەگری کانزا لە ئاست شێ و تەڕی و ژەنگهێناندا هەروەها بۆ ڕووە دەرەکییەکان باشترین رەنگی تۆزی بەکارهاتووە بە ڕووپۆش و ژێرسازی گونجاو کە جگە لە جوانی ڕواڵەتی، خاوەن لانی کەمێ ڕاکێشانی گەرما و لانی زۆری قایمییە.

 

  • پێکهاتە کارەباییەکان

ئەلەکترۆماتۆری بەکارهاتوو لە سپلیتی ئاوی "سنۆوا"دا لە باشترین جۆرن کە خاوەن پۆلێنی گەرمایی B و گونجاون لەگەڵ ستانداردەکانی نیشتمانی.

 

  • پووش

پووش پێکهاتووە لە بابەتی سیلیلۆزی لەگەڵ دەزوولەکانی کوندار و چڕی گونجاو کە لەبەرانبەر داڕزان و بەرهەمهێنانی میکرۆئۆرگانیسمەکاندا خۆڕاگرە و دەبێتە هۆی ئەوپەڕی کارامەیی لە بەهەڵمبووندا. پووش خاوە تۆڕی پارێزەرە  لەگەڵ تۆڕە ڕێکوپێکەکان کە لە ئاراستەکانی درێژی و پانیدا دووراوەتەوە.

 

  • پووشگر

لە جۆری مسی(قورقووشم)ـە بە رووپۆشکراوی پۆلی ئەسیلین کە جگە لە دانانی ئاسان، خاوەن پتەوەی و جوانیشە.

 

  • دەمەوانە(بەلووعە)ی ملەوەر

 دەمەوانە(بەلووعە)ی ملەوەر بە ئاسانی تەنزیم دەبێت و بە یارمەتی ئەو دەتوانیت ئاوی خەزنکراو لەناو سپلیتەکە تەنزیم بکەیت. دەمەوانە(بەلووعە)ی ملەوەر کەمترین هەڵەی هەیە و توانای گونجانی هەیە لەگەڵ فشاری تەوژمی ئاو بەشێوەیەک کە لە کاتی زیادکردنی ئاودا، دڵۆپە ناکات).

 

  • سیستەمی گەیاندنی ئاو

بۆرییەکانی ناو سیستەمی گەیاندنی ئاو باشترین کوالیتی و تەمەنی درێژیان هەیە و پێکبەست و جۆینتەکانی بڵاوکەرەوە و بەشی دڵۆپەکردنی ئاو بەشێوەیەک ڕێکخراوە کە توانای بڵاوکردنەوەی ئاوی هەبێت بۆ سەر گشت ئاستی پووشەکە بەشێوەیەکی یەکسان.

 

  • شوێنی دانان:

سپلیتە ئاوییەکان بۆ کارکردن پێویستیان بە هەوای ئازادە. هەر بۆیە شوێنی دانان دەبێ لە دەرەوەی شوێنی مەبەست بێت بۆ فێنککردنەوە. ئەگەر لە بارودۆخی تایبەتدا پێویست بە دانانی سپلیتەکە بوو لە ناو بیناکەدا، حەتمین دەوروبەری سپلیتەکە بە سندووقێکی دارین یان کانزایی بێ درز داپۆشن کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ کەش و هەوای دەرەوە هەبێت.

کلمات کلیدی:سپلیتی ئاوی, سپلیتی گازی

بەرهەمە تایبەتەکان

Previous Next