ئامانج و تێڕوانین

به ناوی دلۆڤانترین پاڵپشتی هەموو مرۆڤەکان

 

گرنگترین سەرمایەی کۆمەڵایەتی هەر وڵاتێک، «متمانە»ی بەرانبەر لەنێوان خەڵکەکەی و «پشتبەستن» بە یەکترە، لووتکەی وەها متمانەیەک.

خێزانی گەورەی سنۆوا، بە پشتگیری خوای گەورە و دلۆڤان و بە یارمەتی ئیمان، زانست، بەرپرسیارییەتی و هەوڵە بێکۆتاییەکانی هەموو ئەندامانی خۆی، لەو ماوانەی کە وڵاتی خۆشەویستمان، بەهیوایەکی زۆرتر لە هەر کاتێکی تر بیر لە سوودوەرگرتن لە سەرمایە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دەکاتەوە، بە سەربەرزی خۆی خستۆتە بەر تاقیکارییەکی گرنگ و گەورە.

ئێستا ئێمە بە پاڵپشتی هەموو ئەو شتانەی لە کۆنەوە بەدەستمان هێناوە بە تێپەڕین لە قۆناغەکانی سەرەیایی بەرهەمهێنانی نیشتمانی و لە وەرزی شانازی بەخۆوەکردن، دروشمی «حیسابمان لەسەر بکەن» وەک دروشم و شێوازی ڕێکخراوەیی خۆی هەڵبژارد بۆئەوەی بتوانین لە پلەی یەکەمی براندی ئێرانیدا، شایستەی متمانە، پشتبەستن و ئاسوودەیی خۆی لە هەموو نەتەوەی گەورەی ئێران بین.

ئێمە مشتەرییەکانی سنۆوا وەک بەکارهێنەرانی چاوکراوە دەزانین کە سەرکەوتن لە پێگەو و ڕێز، ناسینی ئاسانکارییەکا، کوالیتی و مافی هەڵبژاردن دەزانن و سنۆوا وەک جووڵەیەکی هەماهەنگ دەزانن بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ژیانی ئێرانی؛ جووڵەیەکی هەماهەنگ کە هەمیشە بکرێت بە ئاسوودەیی حیسابی لەسەر بکرێت و پشتی پێ ببەسرێت.

 

ئەوە بنەمایانەی کە ئیرادەی سنۆواییمان لەسەر جێگیرکردووە بریتین لە:

 

1-وەڵامدانەوە

: سنۆوا لە هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری (بەر لە فرۆشتن، لە کاتی فرۆشتن و پاش فرۆشتن) خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانی مشتەرییەکان بێت و لە خێراترین کاتدا شێوازی 24/7 بکاتە تێڕوانینی چالاکییەکانی خۆی.

 

2- هەماهەنگ

سنۆوا هەردەم هەوڵ دەدات کە پێداویستی، خواست و پێشەنگی جۆراوجۆری پۆلە جیاوازەکانی بەکارهێنەران دەستنیشان بکات و هەماهەنگ لەگەڵ ئەم پێداویستی و خواست و پێشەنگیانە هەستێت بۆ پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری.

 

3- خێزان

سنۆوا خۆی وەک خێزانێکی گەورە دەزانێت کە هەموو ئەندامەکانی بە هەموو توانای خۆیانەوە بیر لە گەشەکردن و بەرزبوونەوەی دەکەن و بەهۆی ئەم هەوڵانەیانەوە شایستەی ڕێزو مەنزەلەتن دوور لە هەرجۆرە جیاوازی و بیرتەسکێک.

 

4- پێشەنگ

سنۆوا هەوڵ دەدات کە لە پیشەسازی کەلوپەلی ناوماڵ لە ئێراندا ڕۆڵێکی پێشەنگ بگێڕێت و یارمەتی گەشەپێدانی بەرهەمەکانی نیشتمانی بدات لەبواری داهێنان و لەسەربنەمای زانستی.

 

5- بەردەوامی

سنۆوا لە گرنگی و بایەخی کات تێدەگات، ڕووماڵی گۆڕانکارییەکانی تەکنۆلۆجیا دەکات، لە پێداویستییەکانی کۆمەڵگا تێدەگات و هەوڵ دەدات تبۆئەوەی بە بشتبەستن بە تەکنۆلۆجیای نوێ و بەڕۆژ، خۆ لەگەڵ پێداویستییەکانی کات و کۆمەڵگادا بگونجێنێت.

 

6- هەوڵی فراوان

سنۆوا هەوڵی فراوانی هاوکارەکانی خۆی بنەمای پێشکەوتنی ڕێکخراوەکە دەزانێت و هەوڵ دەدات لە پاڵندانانی ڕێکخراوەیی، سپاسگوزاری هەوڵی فرواوانی هاوکارەکانی خۆی بێت.

 

7- بە ئامانج

سنۆوا هیچ جووڵەیەکی نییە کە پلانی بۆ دانەڕژتبێت، لە پلاندانای خۆیدا ئەوپەڕی وردبینی و سەرنج دەخاتە سەر و یان هاتنەدی ئەنجامەکە لەم وردبینی و تەرکیزە لانادات.

 

8- پایبەندی بە بەرپرسیارییەتی کۆمەڵایەتی

سنۆوا بە باشی دەزانیت کە پێشکەوتنی ڕێکخراوەیی بەبێ پێشکەوتنی ئابووری وڵات و پێشکەوتنی ئابووری وڵات بەبێ گەشەی کۆمەڵایەتی و کەلتووری ناکرێت. بەم پێیەوە سنۆوا بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە لە پرسە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشداری چالاکانەی هەبێت و بەنۆبەی خۆی کار بکات بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست و پڕ هیواو و دڵخۆش و هیوادار.

 

بەرهەمە تایبەتەکان

Previous Next