ئێمە کێین

سنۆوا، براندێکی ئێرانی بازاڕی کەلوپەلی ناوماڵە کە بەهۆی چەندین ساڵ چالاکی لە گۆڕەپانی بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی کەلوپەلی ناوماڵدا، بۆتە بەرهەمهێنەرێکی ناسراو و خۆشەویستی کەلوپەلی ناوماڵ بە سەبەتەی کامڵی بەرهەمەکان لە ئێراندا کە بەرهەمەکانی بۆ وڵاتانی ناوچە هەناردە دەکات.

سنۆوا براندی نیشتمانی گرووپی انتخاب، گەورەترین بەرهەمهێنەری کەلوپەل لە ئێرانە کە چالاکی خۆی لە ساڵی 1988 بە هاتنە ناو گۆڕەپانی پیشەسازی کەلوپەلی ناوماڵ دەستپێکرد. کۆمەڵگای بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ناوماڵی ئەم گرووپە پیشەسازییە لە ناوچەی پیشەسازی مورچە خورت (بە دووری 50 کیلۆمەتر لە شاری ئیسفەهان) هەڵکەوتووە کە بەرهەمی ڕەنگاوڕەنگی کەلوپەلی ناوماڵ لە چەندین هێڵی بەرهەمهێنانی پێشکەوتوودا بەرهەم دێنێت و دەیخاتە ناو بازاڕ.

هێڵەکانی بەرهەمهێنانی ئەم گرووپە پیشەسازییە لەم ساڵانەی دواییدا گەشەیەکی بەرچاوی بینیوە و کارگەکانی بەرهەمهێنان بە گرنگیپێدان بە بەرهەمی نوێ، کارامە و زیادکردنی کوالیتی، سوود لە دوایین تەکنۆلۆجیای پیشەسازی کەلوپەلی ناوماڵ وەردەگرن. بەرهەمهێنانی سەلاجە و بەفرگری ساید بای ساید لە کاتێکدا وڵاتانی کە خاوەن وەها تەکنۆلۆژجایەکن، نموونەیەکی شیاوە لەم بوارەدا.

 

خێزانی گەورەی سنۆوا، لە ژێر سێبەری خوای گەورە و دلۆڤاندا و بە یارمەتی ئیمان، تێگەیشتن، بەرپرسیارییەتی و هەوڵە بێکۆتاییەکانی هەموو ئەندامانی خۆی و بە پشتبەستن بە هەموو ئەزموونەکانی ساڵانی پێشووی چالاکی، بە تێپەڕین لە قۆناغە سەرەتاییەکانی بەرهەمهێنانی نیشتمانی و لە وەرزی بەخۆوەنازیندا، دروشمی «حیسابمان لەسەر بکەن» وەک دروشم و شێوازی ڕێکخراوەیی خۆی هەڵبژارد بۆئەوەی بتوانێت لە پلەی یەکەمی براندی ئێرانیدا، شایستەی بڕواپیکران، پشتبەستن و ئاسوودەیی بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی خۆی لە هەموو جیهان بێت. 

 

بەرهەمهێنانی سەبەتەی تەواو لە کەلوپەلەکانی ناوماڵ وەک بایەخ و شانازی لە پیشەسازی کەلوپەلی ناوماڵ دێتە ئەژمار و سنۆواشانازی بەخۆیەوە دەکات وەک براندێکی ئێرانی، براوەی ئەم شانازییە بێت. ئەم لەخۆباییە لەکاتێک دووقات دەبێتەوە کە کوالیتی بەرهەمەکانی سنۆوا ش توانیوییەتی ڕاکابەرییەکی هەنگاوبەهەنگاو بەدی بێنێت لەگەڵ براندە بەهێزەکانی دەرەکی کە ئەمە پێشاندەری توانایی پسپۆران و پیشەگەرانی وڵاتە

هەر ئێستا بەرهەمهێنانی چەندین جۆر تەباغ ، سەلاجە و بەفرگر ، سپلیتی ئاوی و سپلیتی گازی ، مایکرۆفڕن، جلشۆر و قاپشۆر ، گسکی کارەبایی ، جۆرەکانی تەلەفیزیۆن (D3،LED، LCD،Smart، سینەمای ناوماڵ) ، Blue ray CD,DVD Player بە براندی سنۆوا بەرهەم هێنراوە و خراوەتە ناو ناو بازاڕی کەلوپەلی وڵات.

 

سنۆوا لە هەمووکاتدا سەیری کوالیتی کردووە وەک بابەتی سەرەکی و هەردەم هەوڵدان بۆ باشترکردنی پڕۆسەکانی بەرهەمهێنان لە ئاراستەی بەدیهێنانی لانی زۆری ڕەزامەندی بۆ مشتەرییەکان دەخانە ناو ستراتیجی کارکردنی خۆی.

هەر ئێستا بەرهەمەکانی سنۆوا بە گەرەنتی و خزمەتگوزاری پاش فرۆشتنی هەڵبژاردنی خزمەتگوزاری دەخرێتە ناو بازاڕ و ناوەندی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی پیشەسازی "انتخاب" (Call Center)یش بۆ ئەم مەبەستە چالاکی دەکات و توانیوییەتی لە بواری پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری و ڕەزامەندی مشتەرییەکان پێشرەو بێت.

سنۆوالە ساڵی 2014 بە داهێنانەوەی دووبارەی براند گەیشتە لووتکەی پێشکەوتن و تۆژینەوە فراوانەکان، ڕێکلامی کاریگەر، ستراتیجی براندی نوێ، ڕێزدانان بۆ مشتەرییەکان، خزمەتگوزاری هەموولایەنە، کوالیتی، نرخی گونجاو، پلاندانای وورد، هاوکاری و بەشداری هەموولایەنەی ستاف و هتد... گەیشتنە ئەنجامی ئامانجە گرنگەکانی سنۆوا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و جیهانی بەدی دێنێت.

 

بەرهەمە تایبەتەکان

Previous Next