کارگە

کۆمپانیای حایر پلاست:

لە ساڵی 2006 لە زەوییەکدا بە پانایی 25000 مەتری دووجا دامەزرا و بە سوودوەرگرتن لە تەکنۆلۆجیای ڕۆژی دونیا لە بواری بەرهەمهێنانی بەرهەمی پلاستیکی بە شێوازی پژاندن، ئیکسترۆجین و بایی لە قەبارەو و کێشی جیاواز و سەرنجڕاکێشدا دەستی کرد بە چالاکی. دابینکردنی بە کوالیتی باش و بە کاتی خۆی هەموو پێداویستییەکانی پۆلیمەری بەرهەمەکانی کەلوپەلی ناوماڵ گرووپی پیشەسازی انتخاب لە گرنگترین ئامانجەکانی بەرزبوونەوەیە لە دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایەدا.

ئەم کۆمپانیایە بە بەکارهێنانی ستافی بەڕێوەبەرایەتی و ئەزموونی بەئەزموون و بە کوالیتی باشەوە و بەکارهێنانی ئامێر و ئالیات و کەرەستەی یارمەرتیدەری پڕۆسە، تاقیگە و سیستەمی ئۆتۆماتیک کاری سەردەمیانە و پێشکەوتووی ئەورووپی و ئاسیایی بارودۆخی گونجاوی ڕەخساندووە بۆ وەدیهێنانی هەرجۆرە پێداویستییەکی مشتەری لەگەڵ ڕێژەی ئاڵۆزی و هەستیاریدا.

کۆمپانیای "حایر پلاست" لە ساڵی 2009وە شانازی وەرگرتنی بڕوانامەی کوالیتی TS ، IMS بەدەست هێناوە.

سوودوەرگرتن لە دوایین دەستکەوتە هونەرییەکان، ئەندازیاری لە پیشەسازی پلاستیک و بەرهەمهێنانی بەرهەمەکاندا بە زۆرترین کوالیتی و زۆرترین کارایی و کەمترین ڕێژەی بەفیڕۆچوون بە باشترین شێوازی بەکارهێنان لە تواناییەکان و هێزی مرۆڤی کارا کە گەورەترین سەرمایەی رێکخراوە دەێتەئەژمار، ڕێ و شوێنی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیایە.

 

کۆمپانیای حایر تهران :

لە ساڵی 1998دا بە ناوی "سپید گاز" دەستی کرد بە ئیش و لە ساڵی 1999دا ناوەکەی خۆی گۆڕی بە "حایر تهران".

ئەم کارگەیە لە بۆشاییەکدا بە پانتایی 17000 مەتری دووجا بنیات نرا کە خاوەنی 13000 مەتری دووجا ژێرخانی هۆڵی بەرهەمهێنان و شوێنی ئیدارییە. لە ساڵی 1999وە ئەم کۆمپانیایە بە ئامانجی بەرهەمهێنانی جلشۆر هاتە باو گۆڕەپانی پیشەسازییەوە و لە ساڵی 2011ەوە بە بەرهەمهێنانی بڕگەی کانزایی (press shop) و دروستکردنی قاڵب لەپێناو بەرزکردنەوەی ئامانجەکانی گرووپ چالاکی دەکات. 

دەفرایەتی بەناوی بەرهەمهێنانی کانزایی لە "حایر تهران" 3400 تاقمە لە ڕۆژدا کە بە پلاندانانی دروست و هەوڵی فەرمانبەرانی بەئەزموونی دەفرایەتی ڕاستەقینەی کارگەی تۆمارکردنی 3000 تاقمە لە ڕۆژدا. بە سەرنجدان بە دەفرایەتی و ئەزموونەکان توانایی دروستکردنی قاڵب و بەرهەمهێنانی بڕگە کانزاییەکان بۆ داواکارییەکانی تر بەدەر لە گرووپ لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبیل و کەلوپەلی ناوماڵ ئامادەیە.

 

کۆمپانیای حایر آسا:

بەرهەمهێنەری سەلاجە و بەفرگری ناوماڵ، لە ساڵی 2006دا سوودی لێوەرگیرا و بۆ دامەزراندنی ئەو، سەرەتا گرووپێکی 30 کەسە لە ئەندازیاران و پسپۆڕانی ئێرانی ئیشی لێکۆڵینەوەیان دەست پێکرد و بۆ سوودوەرگرتن لە زانستی بۆ دیزاینی کارگە، دەستەیەک لە پسپۆڕانی بیانی لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتالیا بەم دەستەیەوە زیاد بوون. ئەم کارگەیە لە شوێنێکدا بە پانتایی 135800 مەتری دووجا دامەزرا کە خاوەنی 13558 مەتری دووجا ژێرخان هۆڵی بەرهەمهێنان و شوێنی ئیداری و 3000 مەتری دووجا لەندسکەیپە. شانازی "حایر EFQM آسا" بەدەستهێنانی بڕوانامەی سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی یەکگرتووی  IMSو هەروەها بەدەستهێنانی بڕوانامەی پابەندبوون بە بەرزکردنەوەی EFQM و ڕەچاوکردنی مافی دەکارکەرانە.

ئەم کۆمپانیای توانیویەتی لەپێناو وەدیهێنانی ئامانجەکانی گرووپی پیشەسازی انتخاب دا بە جێگیرکردنی هێڵی تەواو ئۆتۆماتیکی بەرهەمهێنانی دەرگای جۆرەکانی سەلاجەی سایت بای سایت کە خاوەن تەکنۆلۆجیای زۆر بەرز و تایبەت بەخۆی چەند وڵاتی پێشکەوتوویە لە جیهاندا بۆ یەکەم جار پڕۆسەی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە سەلاجە یە لە ئێراندا تەواو بەکات و بیکایت بە خۆجێیی.

 

کۆمپانیایی سنۆوا:

لە زەوییەکدا زیاتر لە 40 هەزار مەتری دووجا و هەروەها خاوەنی باشترین ئامێر و کەرەستەی گرتنەخۆی بڕگە گونجاو لەگەڵ تەکنۆلۆجیای ڕۆژە.

بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئەم کۆمپانیایە 400 ئامێری تەباخ کە تاکوو 1200 ئامێر لە ڕۆژدا هەماهەنگ لەگەڵ وەرزە جیاوازەکانی ساڵ و دەفرایەتی بازاڕ دەکرێ زیاد بکرێت.

کۆمپانیای سنۆوا سەرجەم ساڵانە توانایی بەرهەمهێنانی نزیکەی 200 هەزار تەباخ و 100 هەزار سپلیتی ئاوی هەیە کە 20 لەسەدەی تەباخ و 50 لەسەدی سپلیتی ئاوی هەناردە دەکرێت بۆ وڵاتانی عەرەبی کەناری کەنداوی فارس.

 

کۆمپانیای سپید مطهر :

لە بواری بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جلشۆردا بە دەفرایەتی 5 تاکوو 9 کیلۆگڕام و هەروەها بەرهەمهێنانی جۆرەکانی قاپشۆردا چالاکی دەکات کە جۆراوجۆری بەرهەمە بەرهەمهێندراوەکانی ئەم کۆمپانیایە زیاتر لە 102 مۆدێل. بەکارهێنانی ستافی بەڕێوەبەرایەتی بەئەزموون و فەرمانبەرانی لێهاتوو و پسپۆڕ و بەکارهێنانی پێشکەوتووترین ئۆتۆماتیک کاری ڕۆژی دونیا بارودۆخی گونجاوی بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی بە کوالیتی باش و پێشکەشکردن بۆ بازاڕە ناوخۆیی و دەرەکیان ڕەخساندووە.

دەفرایەتی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی ئەم کۆمپانیایە لەئێستادا 2500 جلشۆرە کە بە سەرنجدان بە ئەو پلانانە کە لەپێشوودا دیاری کراون، بگۆڕە.

ئەم کۆمپانیایە بە پێی ئامانجە بەرزەکانی گرووپی پیشەسازی انتخاب جگە لە کەرەستەکانی بەرهەمەکانی خۆی بە دوایین داهێنانەکان و دەستکەوتی نوێ لەوانە شۆردنی باکتریا، بڕینی زیرەکی باشترین بەکارهێنانی وزە بە پلەی  A، قفڵی منداڵ، شۆردنی دژی لۆچبوون (چرچبوون)، هەڵبژاردنی ئاستی ئاوگرتنی زیرەک و جیاوازی لە ڕەنگدا هەستاوە بە بەرهەمهێنانی جلشۆری تەواو ئۆتۆماتیکی تەیار بە لەئاوهەلکێشانی ئایینەوە.

 

کۆمپانیای مطهر ضمیر:

وەبەرهێنەری جۆرەکانی بەرهەمی دەنگ و ڕەنگی D3 ,smart , LCD , LED بە دەفرایەتی مامناوەندی ساڵانە 300 تەلەفیزیۆنە و جگە لە بەرهەمهێنانی جۆرەکانی تەلەفیزیۆنە لە مۆدێل و قەبارەی جیاوازدا توانایی هەرهەمهێنانی جۆرەکانی ئامێری دەنگ و ڕەنگی هەیە لەوانە HOME THEATER , DVD و هتد.

بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ڕووی کوالیتییەوە خاوەن ستانداری ناچارییە لە فەرمانگەی ستانداردی ئیسفەهان و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەموو ستانداردەکانی هونەری و تەکنۆلۆجیای پەیوەست بە بڕگەی بەکارهێندراوی هەیە و بەردەوام لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیا و داهێنانە نوێیەکاندا بە پێشکەشکردنی مۆدێلە جیاوازەکاندا توانیویەتی بە براندی جیاواز بەشێک لە بازاڕی ناوخۆیی بۆخۆی تەرخان بکات.

بەرهەمە تایبەتەکان

Previous Next