یەکەمین ئامادەبوونی فەرمی و تەواوی براندێکی کەلوپەلی ناوماڵ لە بازاڕی عێراقدا؛

سنۆوا

یەکەمین ئامادەبوونی فەرمی و تەواوی براندێکی کەلوپەلی ناوماڵ لە بازاڕی عێراقدا؛

2015/09/10

پەرەپێدانی تۆڕی فرۆشتنی سنۆوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە کردنەوەی نووسینگەی ناوەندی بەغدا

نووسینگەی ناوەندی فرۆشتن، خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن و پێشانگای بەرهەمەکانی پیشەسازی"انتخاب" لەگەڵ براندی سنۆوا لە بەغدادا کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی گرووپی پیشەسازی "انتخاب" لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئیبڕاهیم محەممەدڕەزا ڕاوێژکاری بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتی عێراق و کاربەدەستانی پلەبەرزی گرووپی پیشەسازی "انتخاب"، نووسینگەی ناوەندی فرۆشتن و پێشانگای بەرهەمەکانی سنۆوا لە بەغدادا کراوە.

ئەم ڕێ و ڕەسمە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بازرگانانی ئێرانی و عێراقی، خەڵکی ناوچە و... بەڕێوە چوو، وەک گەورەترین هەوڵ و ئامادەبوونی براندێکی کەلوپەلی ناوماڵ بە گرتنەخۆی هەموو خزمەتگوزارییەکان لە بازاڕی ئەم وڵاتەدا باس کراوە و تۆڕی فرۆشتنی بەرهەمەکانی سنۆوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەرە پێدەدات.

 

سیاسەتی ئامادەبوونی بەرفراوان و گشتگیری سنۆوا لە بازاڕی کەلوپەلی ناوماڵی عێراقدا

لەم بوارەدا. محەممەد کەریمیان جێگری بازرگانی گرووپی پیشەسازی "انتخاب" لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێرەکەماندا وتی: گرووپی "انتخاب" بە براندی سنۆوا لە هەشت ساڵ لەمەوبەرەوە، چالاکی دەکات لە بازاڕی عێراقدا و چەند بەرهەمی تایبەتی ئەم براندە لەوانە، تەباخ، سپلیتی ئاوی و هەندێک مۆدێلی سەلاجە لە بازاڕی کەلوپەلی ناوماڵی ئەم وڵاتەدا ناسراوە.

ئەو هەروەها وتی : هەرئێستا بە پەیدابوونی هاوبەشێکی بازرگانی بڕواپێکراو لە عێراقدا، بڕیارمان داوە وەک یەکەمین براندی کەلوپەلی ناوماڵ دەست بکەین بە هەڵمەتی وەڕێخستنی خزمەتگوزاری فرۆشتن و پاش فرۆشتنی بەرفراوان، فرۆشتنی گشتگیری بەرهەمەکان، دانانی بنکەی پەیوەندی مشتەری و سیستەمی پاڵپشتی بەرهەم لە بازاڕی عێراقدا.

بەڕێز کەریمیان وتی: دانانی بنکەی پەیوەندی مشتەری، بنکەی خزمەتگوزاری پاش فرۆشتنی بەرهەمەکان، ڕاهێنانی تەکنیک­کارانی پەیوەست و لەکۆتاییدا وەرێخستنی فرۆشگا و شۆروومی سەردەمیانە نموونەی ئەو هەوڵانەیە کە تاکوو ئێستا بۆ مارکیتینگی بەرهەمەکان لە بازاڕی عێراقدا جێبەجێ کراوە.

 

کردنەوەی دە شۆڕوومی بەرهەمەکانی سنۆوا لە داهاتوویەکی نزیکدا

ئەو فرۆشگای هەنووکەیی سنۆوا لە بەغدا وەک یەکێک کە سەردەمیانەترین و جوانترین فرۆشگاکانی بەرهەمەکانی کەلوپەلی ناوماڵ وەسف کرد لە بازاڕی عێراقدا و وتی: بەمزووانە جگە لەم فرۆشگایە، پێنج پێشانگای بەرهەمی تر لە بەغدا و پێنج پێشانگای بەرهەم لە شارەکانی تردا لەوانە بەسرە، نەجەف، کەربەلا، هەولێر و سلێمانی و...دا دادەندرێت.

 

فرۆشتنی بەرهەمەکانی سنۆوا بە گەرەنتی «رأس الهرم» لە بازاڕی عێراقدا

جێگری بازرگانی گرووپی "انتخاب" لە پەیوەندی لەگەڵ شێوازی چالاکی ئەم براندە لە بازاڕی عێراقدا وتی: فرۆشگا و پێشانگاکانی بەرهەم بە پاڵپشتی کۆمپانیای خزمەتگوزاری پاش فرۆشتنی «رأس الهرم» چالاکی دەکات و یەکەمین خزمەتگوزاری کەلوپەلی ناوماڵ بریتی دەبێت لە دانان لە شوێن، چاکسازی، گۆڕین، خزمەتگوزاری، ناردنی سیستماتیکی کاڵا و هتد.   

ئەو هەروەها وتی: ئەم کۆمپانیایە گەرەنتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی پاش فرۆشتنی سنۆوا لە بازاڕی عیراقدا لە ئەستۆ دەگرێت.

بەڕێز کەریمیان لە پەیوەندی لەگەڵ سیاسەتەکانی تری گرووپی پیشەسازی "انتخاب" و براندی سنۆوادا بۆ هەناردەکاری بەرهەمەکانی ڕوونی کردەوە: چەند وڵاتی تر لەوانە ئەفغانستان، وەک وڵاتی مەبەست ناسراوە بۆ پەرەپێدانی بازاڕ و بەمزووانە شایەتی ڕاگەیاندنی بەرنامەکانی ئەم براندە دەبین بۆ ئامادەبوونی فەرمی لە بازاڕی ئەم وڵاتانەدا. 

بەرهەمە تایبەتەکان

Previous Next